خرید بک لینک
نه كه‌س ئه‌وه‌نده خۆشهویستكه له لای خۆت كه نه‌توانی ره‌خنه‌ی لێ بگری , نه له كه‌سیش ئه‌وه‌نده بێزار و تووڕه به كه نه‌توانی بیبه‌خشی چونكه ژیان حاڵی هه‌موو كه‌سێ ئه‌گۆڕێ ..ئاڵوگۆڕی | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: ئاكام كامراني

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: سه شنبه 30 آبان 1402 ساعت: 1:08

ژنان به شێوه‌ی زاتی هه‌رگیز رازی نابن , هه‌موو شتێك ونه له‌به‌ر چاویان جگه له‌و شتانه‌ی نییه له ناو چنگیان و به‌رده‌وام به شوێن شتێكی باشترن ..ئاواتی ژنان | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: ئاكام كامراني

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: سه شنبه 30 آبان 1402 ساعت: 1:08

ره‌نگه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به باشی نه‌زانین كه له‌م دنیا بۆچی بڕێكمان به‌خته‌وه‌رین و بڕێكیشمان به‌دبه‌ختین به‌ڵام یه‌ك راستی ئه‌وه‌یه گشتمان پێكه‌وه به هه‌ر شێوه‌یێك (چ تاڵ چ شیرین) له كارگه‌ی ژین ده‌ر ئه‌كرێین و له بازنه‌ی بوون ناو و نیشانمان ئه‌سڕێته‌وه . .چ تاڵ چ شیرین | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: ئاكام كامراني

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: سه شنبه 30 آبان 1402 ساعت: 1:08

هونه‌رمه‌ندێك كه ناتوانێ گه‌وره بێ ناچاره ببێته ره‌خنه‌گر , ره‌خنه‌گری به‌رهه‌می دۆڕانه , وه‌كوو هه‌ژارێ رقی له ده‌وڵه‌مه‌نده ..ره‌خنه‌گر | ئاكامرانیبرچسبها: ئاكام كامراني

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: چهارشنبه 10 آبان 1402 ساعت: 4:31

گه‌ر ئه‌مڕۆ نیوه‌ی ژیانم تێپه‌ڕاندبێ و باش سه‌یری رابردووم بكه‌م زۆرتر نه‌خێرم به ژین وتووه , چ ده‌بێ گه‌ر له‌مه‌ودوا به ژین به‌ڵێ بێژم ؟ ئه‌و ئاواتانه‌ی پشتم تێ كردوون به چاك یان خراپ ؟ ئارهزووهایێك كه پڕن له تاسه‌ی ده‌روونم به‌س به بیرۆكه‌ی قوچاو ویستوومه بیانكوژم ؟ئایا ژیان ئه‌گه‌ڕێته‌وه به‌ره‌و دوا تا هه‌ڵه‌كان چاك كه‌ینه‌وه ؟ ئه‌و ماڵه‌ی كراوه‌ته‌وه پێویسته چی لێ بكه‌ی ؟ بیڕووخێنی و له‌سه‌ره‌تاوه ههڵیچنیتهوه یان به‌و شێوه بیهێڵیته‌وه ؟ ئایا ناكرێ رێگه‌ی سێههمێكیش هه‌بێ بۆ گۆڕانكارییێك هه‌رچه‌ن كه‌م و كورت ؟ رێگه‌ی سێهه‌م واته به‌ڵێ وتن به ژیان , به‌شی دوهه‌می ژیان واته روو كردن به خۆت و پشت كردن به بیروڕای ئه‌مانه ; خه‌ڵك , كۆمه‌ڵگا , ئه‌ویدی و یاساكان . بژارده‌ی ئێمه‌یه گه‌ر دیارده‌كان دژ بن یان هاوڕێ , جیهان له چاویلكه‌ی ئێمه خۆی ئه‌نوێنێ كه ئایا بمانكهنێنێ یان بمانگرێنێ ..دژ یان هاوڕێ | ئاكام كامرانیدیارده : پدیدهبرچسبها: ئاكام كامراني

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: چهارشنبه 10 آبان 1402 ساعت: 4:31

یاسایێك هه‌یه كه ئه‌ڵێ : ژیانی تۆ وه‌به‌ره پڕ ئه‌بێ له كه‌سانێك كه تۆ پێشتر بۆ كهسانێتر بوویی . تۆ چاكه بكه‌ی یان خراپه دره‌نگ یان زوو وه‌كوو دیاری پێت ئه‌درێته‌وه . قه‌رزت داوه قه‌رزت پێ ئه‌درێ , قهرزارهكهت هه‌راسان كردبێ خاوه‌ن قه‌رز هه‌راسانت ئه‌كا , رێبوارێكت له‌سه‌ر رێگایێ سوار كردبێ له‌سه‌ر رێگایێ به رێبواری سوار ئه‌كرێیت , كه‌سێكت له‌سه‌ر بابه‌تێ زیز كردبێ له‌سه‌ر بابه‌تێك كه‌سێك زیزت ده‌كا ..له تۆ بۆ تۆ | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: ئاكام كامراني

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: چهارشنبه 10 آبان 1402 ساعت: 4:31

ئه‌ركی مرۆڤی شایسته له‌م دنیا چییه ؟ له دوای شۆڕش له‌گه‌ڵ ده‌روونی خۆی پێویسته مافی سته‌م لێكراوان بناسێ و لایه‌نی خۆی دیاری كا , چونكه بێ لایه‌نی واته پشتیوانی كردن له سته‌م . به كرده‌وه بێ یان به زمان ئه‌شێ جیاوازی نێوان زاڵم و مه‌زڵووم بزانێ و به وتار یان به كرده‌وه یان هه‌ر شێوهیێتر پشتیوانی مه‌زڵووم بێ ..بێ لایه‌نی | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: ئاكام كامراني

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: دوشنبه 1 آبان 1402 ساعت: 19:23

بۆ ئه‌وه‌ی له چنگهپرچه و قه‌پ و قاڵی ناو ترافیكی ماشینكهكان رزگار بیت پێویسته وه‌ك بافڕۆك به‌رز بیته‌وه بچی به‌ره‌و ئاسمان . .بافڕۆك | ئاكام كامرانیچنگهپرچه : شه‌ڕ و هه‌را , قاڵهقاڵبافڕۆك : فڕۆكهبرچسبها: ئاكام كامراني

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: دوشنبه 1 آبان 1402 ساعت: 19:23

پێشینه ئه‌ڵێ دۆست بۆ سه‌ر ئه‌ڕوانێ و دوژمن بۆ پێ ; واته دۆست ئه‌وه‌نده تاسه و تامه‌زرۆی دیداری تۆیه كه حه‌ز ئه‌كا سه‌یری ناوچاوانت بكا و به‌رده‌وام قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكات به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه دوژمن چونكه رقی له تۆیه حه‌ز ناكا ناوچاوت ببینی هه‌ر بۆیه سه‌ر ئه‌كاته خواره‌وه و بۆ پێڵاوه‌كانت ئه‌ڕوانێ و چاوی له ناوچاوانت ئه‌دزێ . که‌چی تۆش ئه‌بێ به باشترین شێوه جل و به‌رگ و پێڵاوت پۆشابێ تا ئه‌و به دیتنت ههرههراسان بێت ..دۆست و دوژمن | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: کوردەواری, ئاكام كامراني

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: دوشنبه 1 آبان 1402 ساعت: 19:23

صفحه بندی